شێخێكی میسری به "ده‌ستدرێژیی سێكسیی ئه‌لیكترۆنی" تۆمه‌تبار ده‌كرێت
شێخێكی میسری وه‌ك خۆی بانگه‌شه‌ی ده‌كات، سه‌ر به ڕێبازی سۆفیگه‌ریی تیجانییه و هه‌وڵ ده‌دات ڕیفۆرم له چه‌ند پرسێكی ئایینی‌دا بكات، ماوه‌یه‌كه بووه‌ته كه‌رسته‌یه‌كی مێدیایی و ده‌گوترێت چه‌ند كه‌سێك شایه‌تییان له‌سه‌ر داوه، كه ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر ئافره‌تان.
له نوێترین پێشهاتی كه‌یسی شێخ سه‌ڵاحه‌ددین تیجانی، كه سه‌ر به ڕێبازی سۆفیگه‌ریی تیجانییه، سێ ئافره‌ت له دادگه سكاڵایان تۆمار كردووه و ڕایانگه‌یاندووه، له لایه‌ن ناوبراوه‌وه ده‌ستدرێژییان كراوه‌ته سه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه.
ده‌زگه‌ی "پرسه‌كانی ئافره‌تانی میسری" له‌م باره‌یه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سێ ئافره‌ت له ده‌زگه‌كه سكاڵایان تۆمار كردووه و گوتوویانه له لایه‌ن شێخ سه‌ڵاحه‌ددینه‌وه ڕووبه‌ڕووی "ده‌ستدرێژیی سێكسیی ئه‌لیكترۆنی" بوونه‌ته‌وه.
سكاڵای ئه‌و سێ ئافره‌ته دوای چوار ڕۆژی دێت كاتێك خه‌دیجه ناوێك ئه‌و شێخه‌ی به هه‌مان تۆمه‌ت تۆمه‌تبار كرد و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسی بووی "ساڵی 2016 نامه‌ی سێكسی بۆم ناردبوو."
له لایه‌كی دیكه‌وه یوتوبی ئه‌و شێخه هاك كراوه و له پڕ ناوه‌كه‌ی له "پێگه‌ی فه‌رمی سه‌ڵاحه‌ددین تیجانی"ـیه‌وه بۆ "خه‌دیجه ڕاستی ده‌ڵێت و سه‌ڵاح درۆ ده‌كات" گۆڕا.
له لای خۆیه‌وه ڕێبازی سۆفیگه‌ریی تیجانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕه‌تی كرده‌وه سه‌ڵاحه‌ددین مه‌حموود ئه‌بو تاڵیب په‌یوه‌ندی به ڕێبازه‌كه‌یانه‌وه هه‌بێت، ئه‌گه‌رچی ناوبراو بانگه‌شه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه ده‌كات.
فەرمانی تیجانییە لە میسر بەیاننامەیەکی بڵاوکردبووەوە، ڕۆژی سێشەممە، تێیدا بەتەواوی ڕەتکردنەوەی سەلاحەدین مەحمود ئەبو تالیب کردبوو، ئاماژەی بە ئیدیعای ئەو بۆ شێخایەتی کردووە و بۆ خۆی ئیدیعای بەرزترین پلەی تێدا کردووە، دابڕانی خۆی لە هەر ناوێکی پەیوەست بە تیجانییە ڕوونکردووەتەوە ساڵانێک داوا بکە.