ئێران داوای گوشاری وڵاتانی ئیسلامی بۆ سه‌ر سعودیا دەكات
داوای پیكهێنانی لیژنه‌یه‌ك ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
كۆماری ئیسلامی ئێران داوا له وڵاتانی ئیسلامی و كه‌نداو ده‌كات گوشار بخه‌نه سه‌ر سعودیا، بۆ ئەوەی كه لێژنەیەك بۆ ئاشكراكردنی راستییەكانی رووداوی مەنا پێك بھێنن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی بەھرام قاسمی راگەیاند سعودیا بێ توانایی خۆی لەبەرێوەبردنی رێورەسمی حەج پیشانداوه، چیتر وڵاتانی ئیسلامی نابێ لێی قبووڵ بكەن.
قاسمی لە وەڵامی وڵاتانی كەنداو رایگه‌یاند پێویستە ھەموو وڵاتانی ئیسلامی داوای پێكھێنانی لێژنەیەك بۆ دۆزینەوەی راستییەكانی رووداوی مەنای ساڵی رابردوو بكەن.
به‌هۆی رووداوی ساڵی رابردووی مه‌نا له ماوه‌ی رێوره‌سمه‌كانی حه‌ج، كه به ده‌یان حاجی ئێرانی بوونه قوربانی، كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌مساڵ هیچ حاجییه‌ك بۆ فەریزەی حەج نه‌ینارد.