عێراق سیستەمی بەرگری ئاسمانی "چیۆنگۆنگ-دوو" دەکڕێت

کۆمپانیای LIG Nex1 ی کۆریای باشوور کە بەرهەمهێنەری سیستەمی چەکی پێشکەوتووە، ئەمڕۆ هەینی 20ـی ئەیلوولی 2024، ڕایگەیاند، گرێبەستێکیان کردووە بە بەهای دوو ملیار و 78 ملیۆن دۆلار بۆ هەناردەکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی چۆنگۆنگ- Ⅱ  بۆ عێراق.

پاتری سیستەمی چیۆنگۆنگ-دوو لە چوار مووشەکی هەڵدانی گەڕۆک و هەشت لوولەی هەڵدانی مووشەکیی و ڕادارێکی بەکارخەری کۆنتڕۆڵی هەڵگرتووە، پێکدێت.

سیستەمی چیۆنگگونگ- Ⅱ ناوەندی ستراتیجی بەرگری مووشەکیی کۆریای باشوور پێکدەهێنێت، بۆ ڕێگریکردن لە مووشەک و فڕۆکە، ئەمەش بەتایبەت بۆ پاراستن لە هەڕەشەکانی کۆریای باکوور داڕێژراوە.

بەم شێوەیە عێراق دەبێتە سێیەم وڵات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سیستەمی بەرگری ئاسمانی و مووشەکی بالیستی بکڕێت، لە دوای ئیمارات لە ساڵی 2022 و سعودییە لە مانگی شوباتی ئەم ساڵدا.

مووشەک و سیستەمی یەکگرتووی سیستەمی چیۆنگۆنگ-دوو لەلایەن کۆمپانیای LIG NexOne بەرهەم هێنراوە، کۆمپانیای هانوا سیستەم ڕادارەکە دابین دەکات، هانوا ئایرۆسپەیس مووشەک هەڵگر و ئۆتۆمبیلەکان بەرهەم دەهێنێت.

کۆمپانیای LIG Nex One هیوادارە جێگیرکردنی سیستەمی چیۆنگ-دوو کە لەسەر بنەمای تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو دامەزراوە، لە تۆڕەکانی بەرگری ئاسمانی سێ وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ڕێگە خۆش بکات بۆ هەناردەکردنی سیستەمی موشەکیی ڕێگری مەودای دوور بۆ ئەم وڵاتانە.

Fly Erbil Advertisment