لە سووریا پێشێلکاریی و توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەز بەردەوامە

جێگری نوێنەری ئەمەریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەڵێت، پێشێلکارییەکانی ڕژێمی سووریا بەردەوامن و پێویستە لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت.
ڕۆبەرت ود، ئاماژەی بەوەش دا، ڕژێمی سووریا ڕاست ناکات کاتێک دەڵێت وڵاتەکە سەلامەتە، لە ڕاستیدا خەڵکی سووریا لە ترس و دڵەڕاوکەیەکی بەردەوامدا دەژین.
ڕۆبەرت ود، جێگری نوێنەری ئەمەریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی: ڕایگەیاند، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دژی دڕندەیی ڕژێمی سووریا بوەستێتەوە، ڕاپۆرتی ئەم دواییانەی لیژنەی لێکۆلێنەوەی نێودەوڵەتی باس لە دەستگیرکردنی هەڕەمەکی و ئەشکەنجەدان دەکات، وەك دەستدرێژی سێکسی و توندوتیژیی لەسەر بنەمای ڕەگەز، کە لەنیوەی یەکەمی ئەمساڵ لەلایەن ڕژێم و میلیشاکانی پشتیوانیکراو لەلایەن ڕژێم کراون.
ڕاپۆرتەکە دەری دەخات ڕژێم ڕاست ناکات کاتێک دەڵێت؛ ئێستە وڵاتەکە سەلامەتەکە، چ لەڕووی ئەو ملیۆنان کەسەی لەژێر ترسدا دەژین یان بۆ ملیۆنان پەنابەری سووریایی لە جیهاندا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ڕژێم نەگۆڕاوە و هاوشێوەی پێشتر کاردەکات و ئەمەش زیانێکی زۆری بۆ خەڵكی سووریا هەیە. ئەو ڕاپۆرتە وەبیرهێنانەوەیەکە پێویستە لەگەڵ سووریا لێپرسینەوە لە چەقی مامەڵەکانمان بێت، ئەگەر لێپرسینەوە نەکرێت دڕندەیی کۆتایی نایەت.