لە شارەدێی نەهرەوان تەقینەوەیەک ڕووی دا

سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئەمڕۆ شەممە، 21ـی ئەیلوول ڕایگەیاند، لە شارەدێی نەهرەوان لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا دەنگی تەقینەوە بیستراوە و مەفرەزەکانی پۆلیسیش گەشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.
ئەو سەرچاوەیە بە 'سۆمەریە نیوز'ی ڕایگەیاندووە ئەو تەقینەوانەی لە شارەدێی نەهرەوان لە بەغدا ڕوویان داوە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە.
سەرچاوەکە دەڵێت: کارمەندێکی خانەنشینی بەرگریی شارستانی، سێ 3 نارنجۆکی هاویشتووەتە ماڵی برایەکی و لە ئەنجامی تەقینەوەی دوو لە نارنجۆکەکان، دوو کەس بریندار بوون.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستە ڕوو کە جۆری نارنجۆکەکە دیاری نەکراوە.
ئاماژەی بەوەش کرد: بۆ ئەو مەبەستە فەرماندەیی ئۆپیراسۆنەکانی بەغدا ئاگەدارکراوەتەوە و نارنجۆکی سێیەمی کە نەتەقیبووەوە، هەڵگرتووەتەوە؛ لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە و دەزگا ئەمنییەکانیش بەدوای تاوانباری هەڵاتودا دەگەڕێن.