مەسرور بارزانی کارگەی سلیڤانا بۆ بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە زاخۆ دەکاتەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کارگەی سلیڤانا بۆ بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە زاخۆ دەکاتەوە .
کاتژمێر 12:00ـی ئەمڕۆ شەممە، 21-09-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کارگەی سلیڤانا بۆ بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە زاخۆ، دەکاتەوە.
یەکێک لە هەنگاوە گرنگەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتە ئیدارییەکان بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بوو، کە لەو ڕێگەیەوە کاروباری ئیداری ئاسانتر و دەسەڵاتی بڕیاردانیش زیاتر بوو.
ڕۆژی 20-09-2021، بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دامەزرێنرا. بەم بڕیارە، دەستی زیاتری ئاوەدانی گەیشتە زاخۆ و کاروباری ڕۆژانەی خەڵکیش ئاسانتر ڕایی دەکرێن.
له سهردهمی کابینەی نۆیەم، 13 پرۆژەی گرنگ و ستراتیجیی به گوژمەی زیاتر لە 83 ملیۆن دۆلار مۆڵهتیان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ وهرگرتووه کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ كاریگهرییان لهسهر بووژاندنەوەی کەرتەکانی بازرگانی، گەشتیاریی و پیشەسازیی ئیدارهكه هەبووە.
بێجگە لەم 13 پرۆژە گرنگ و ستراتیجییە؛ پرۆپۆزهل بۆ وهرگرتنی مۆڵهتی جێبەجێکردنی ژمارەیەک پرۆژەی جۆراوجۆری وەبەرهێنان؛ پێشكهشی بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی وهبهرهێنانی زاخۆ كراون و دوای پێداچوونهوه و گرتنهبهری ڕێكاره یاسایی و كارگێڕییهكان، مۆڵهتیان پێ دهدرێت.
لەوەتەی زاخۆ بووەتە ئیدارەی سەربەخۆ، ڕەزامەندیی لەسەر جێبەجێکردنی 286 پرۆژە لەو سنوورە دراوە؛ 218ـیان تەواوبوون و 68 پرۆژەی دیکەش لە جێبەجێکردندان و لە ماوەیەکی نزیکدا دەچنە خزمەتی هاووڵاتییان.