بە بڕیاری سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی چیمەنی یاریگەی دهۆك دەگۆڕدرێت

سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی
سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی

بە بڕیاری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان، چیمەنی یاریگەی نێودەوڵەتیی یانەی دهۆك بۆ باشترین جۆر، دەگۆڕدرێت.

ئەمڕۆ شەممە، 21-09-2024، یانەی وەرزشی دهۆك لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، بە بڕیاری، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوای یاریی کلاسیکۆی کوردستان لە نێوان دهۆك و هەولێر؛ چیمەنی یاریگەی یانەکە دەگۆڕدرێت.

یانەی دهۆك ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کاتی وەستانی خولی ئەستێرەکانی عێراق و لە ماوەیەکی کورت، بە باشترین جۆری هۆڵەندی چیمەنی یاریگەی یانەی دهۆك دەگۆڕدرێت و دەبێتە دیاریی سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتی یانەکانی کەنداو.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ هەیینی، 20-9-2024، سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی، ئامادەیی یاریی دەستپێکی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە نێوان دهۆك و زەورا بوو.

سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی، عەدنان درجال و خاڤیێر تیباس لەگەڵ یانەی دهۆك
وێنەیەکی بە کۆمەڵی سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی، عەدنان درجال و خاڤیێر تیباس لەگەڵ یانەی دهۆك

 

دەقی بڵاوکراوەکەی یانەی وەرزشی دهۆك

لدویڤ راسپاردا سه‌رۆكێ حكومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ مه‌سرور بارزانی دێ فریزیێ یاریگه‌ها دهۆك پشتی یارییا كلاسیكویێ كوردستانێ دناڤبه‌را دهۆك و هه‌ولێر دا هێته‌ گوهارتن ، د ده‌مێ راوه‌ستیانا خولێ دا و بكێمترین ده‌م دێ باشترین چیمه‌نی هوله‌ندی ل یاریگه‌ها دهۆك هێته‌ دانان و بیته‌ دیارییا سه‌رۆكێ حكومه‌تێ به‌ری ده‌ستپێكرنا قاره‌مانییا یانه‌یێن كه‌نداڤی ، هه‌رده‌م هه‌ولیستێن بڤی ره‌نگێ ژ جه‌نابێ وی بۆ خه‌لكێ دهۆكێ دپێشبینی كرینه‌.