روسیا و توركیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ر له جه‌ژنی قوربان ئاگربه‌ست له حه‌له‌ب رابگه‌ینن
K24 – هه‌ولێر
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له نێوان سه‌رۆكی روسیا ڤلادیمیر پۆتین و سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، هه‌ردوو لا له‌سه‌ر پێویستی گه‌یشتن به رێكه‌وتنێك به‌ر له جه‌ژنی قوربان له شاری حه‌له‌ب رێككه‌وتن.
سه‌رانی هه‌ردوو وڵات هه‌روه‌ها باسیان له گرنگی پاككردنه‌وه‌ی سنووره‌كان له گرووپه تیرۆریستییه‌كان كرد.
رێكه‌وتنی توركیا و روسیا سه‌باره‌ت به سوریا له كاتێك دایه كه بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و روسیا بۆ تاوتوێكردنی قه‌یرانی سوریا، به‌تایبه‌تی ره‌وشی شاری حه‌له‌ب له ژنێڤ كۆ ببنه‌وه.