مەسرور بارزانی: خۆشحاڵم کە دەگەڕێمەوە بۆ زاخۆ بۆ کردنەوەی کارگەی گەنمی سلیڤانا

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەپەیامێکی ( ئێکس) دا دەڵێت" خۆشحاڵم کە دەگەڕێمەوە بۆ زاخۆ بۆ کردنەوەی کارگەی گەنمی سلیڤانا بە بڕی 200 ملیۆن دۆلار.

شەممە 21ـی ئەیلوولی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە پەیامێکی( ئێکس) دا نووسییویەتی:خۆشحاڵم کە دەگەڕێمەوە بۆ زاخۆ بۆ کردنەوەی کارگەی گەنمی سلیڤانا بە بڕی 200 ملیۆن دۆلار.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەڵێت: ئەم کارگەیە کە ڕۆژانە  بەرهەمی1000 تۆنە، ڕێگە بە جووتیاران دەدات بەرهەمەکانیان دابەزێنن بۆ بەبازاڕکردن.

سەرۆکوەیران دەشڵێت: لەگەڵ زیادبوونی وەبەرهێنانی کشتوکاڵ لە پێنج ساڵی ڕابردوودا، ئێمە هەلی کار و ئاسایشی خۆراکمان دەستەبەر کردووە بۆ کوردستانێکی بەهێزتر.