رووماڵ

نێچیرڤان بارزانی: هەڵبژاردن بۆ بەهێزبوونی پێگە و نوێکردنەوەی شەرعییەتی دامودەزگەکانی هەرێمی کوردستان گرنگە

نێچيرڤان بارزانى،  لەگەڵ بەرپرس و ئەندامانی مەکتەبى ڕێکخستن و پارێزگاری هەولێر و سەرپەرشتیارى ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەرپرسی لقەکانى پارتى کۆ بووه‌وە
نێچيرڤان بارزانى، لەگەڵ بەرپرس و ئەندامانی مەکتەبى ڕێکخستن و پارێزگاری هەولێر و سەرپەرشتیارى ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەرپرسی لقەکانى پارتى کۆ بووه‌وە

K24 – هەولێر:

جێگرى سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان جه‌ختى لە گرنگیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەسەر بەهێزبوونی پێگە و نوێکردنەوەی شەرعیەتی دامودەزگاکانی هەرێمى كوردستان کردەوە و داواشی کرد هەموو هەوڵێک بخرێتە گەڕ لە پێناو سەرخستنی پرۆسەکە.

شەممە 21ـی ئەیلوولی 2024 نێچيرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان، له‌ مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێرى پارتى، لەگەڵ بەرپرس، ئەندامانی مەکتەبى ڕێکخستن، پارێزگاری هەولێر، سەرپەرشتیارى ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەرپرسی لقەکانى پارتى کۆ بووه‌وە.

لە کۆبوونەوەكەدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەنديی پارتی ئامادەی بوون، کاروباری ڕێکخراوەیی و خۆسازدان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو تاوتوێ کران و ڕێنماییی پێویست لە بارەیانەوە خرایەڕوو.

هاوکات جێگرى سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان، جه‌ختى لە گرنگیی هەڵبژاردنی داهاتوو لە سەر بەهێزبوونی پێگە و نوێکردنەوەی شەرعییەتی دامودەزگاکانی هەرێمى كوردستان کردەوە و داواشی کرد هەموو هەوڵێکیان بخەنەگەڕ لە پێناو سەرخستنی پرۆسەکە.