هێمن هەورامی: پارتیمان بە رێژەو دەنگێکی یەکجار زۆر لە پلەی یەکەمدایە و لیستی دووەم بە دەیان ھەزار دەنگ لە دوای پارتیمانن
هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، پارتیمان بە رێژەو دەنگێکی یەکجار زۆر لە پلەی یەکەمدایە و لیستی دووەم بە دەیان ھەزار دەنگ لە دوای پارتیمانن.
شەممە 19ـی تشرینی یەکەمی 2024، هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، پارتیمان بە رێژەو دەنگێکی یەکجار زۆر لە پلەی یەکەمدایە و لیستی دووەم بە دەیان ھەزار دەنگ لە دوای پارتیمانن.
دەڵێت: ھەر وەک ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکی لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی پارتیمان روونکرایەوە، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، دەنگەکانی لیستی 190 ـی پارتیمان بە دەیان ھەزار لە پێشی پێشەوەی دەنگی لیستی دووەمدایە. پارتیمان حزبێکی مونەزەمە و لە تەواوی بنکەکانی دەنگدان و وێستگەکاندا بریکاری وریا و چاونەترس و شارەزای ھەیە.
هێمن هەوارامی دەڵێت: بە سوپاسێکی زۆرەوە تەواوی بریکارەکانمان وێنەو داتای سەرجەم شریتی ئەنجامەکانی وێستگەکانی تەواوی بنکەکانی دەنگدانیان گەیاندۆتەوە بەشی ھەڵبژاردن و پارتیمان سەرکەوتنێکی گەورە گەورەی بەدەست ھێناوە کە دەیان ھەزار دەنگی لە ناو دەنگدانی تایبەت لە چاو دوایین ھەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ئەیلولی 2018 زیاتر بەدەستھێناوە ، وەک پابەند بوون بە رێنمایی و بریارەکانی کۆمیسیۆن ئامارەکانی خۆمان جارێ بڵاو ناکەینەوە، بەڵام دەنگدەرانی پارتیمان وخەڵکی خۆشەویستی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە پارتیمان بە رێژەو دەنگێکی یەکجار زۆر لە پلەی یەکەمدایە و لیستی دووەم بە دەیان ھەزار دەنگ لە دوای پارتیمانن.
سەرجەم ئەو لێدوان و باسکردنانەی لایەنی شڵەژاوی دووەم بۆ پەردەپۆشکردنی شکستەکانیان ئەمڕۆ خستویانەتە روو رەتدەکینەوە.
پشتیوان بە خودای گەورە و دڵسۆزی جەماوەری خۆشەویستی کوردستان، بۆ ئارامی و ئاوەدانی ، پێکەوە خۆڕاگرانە بەرەو سەرکەوتنی گەورە دەچین.