رووماڵ

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ چاودێریی هەڵبژاردن گەیشتە هەولێر

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەگەڵ د.محمەد ئەلحەسسان، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەگەڵ د.محمەد ئەلحەسسان، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ چاودێریی هەڵبژاردن گەیشتە هەولێر و سبەی بەشداریی چاودێریی کردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

ئەمشەو شەممە 2024.10.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازیی لە د.محمەد ئەلحەسسان، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد کە بە مەبەستی چاودێریکردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.

لە دیدارەکەدا پارێزگاری هەولێر، وێڕایی بەخێرهێنان و پیرۆزبایی دەست بە کاربوونیان وەک نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، چاودێرکردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بەگرنگ وەسفکرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و کارەکانی بۆخواست، هەروەها جەختی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و نەتەوەیەکگرتووەکان کردەوە.