ریال مه‌درید رێگایه‌كی بۆ رزگار بوون له سزایه‌كه‌ی فیفا دۆزیوه‌ته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) سزای دوو یانه گه‌وره‌كه‌ی مه‌دریدی داوا بۆ دوو گواستنه‌وه‌ی زستانه و هاوینه‌ی 2017ـی سڕ كردن، له‌م پێناوه‌یشدا ریال مه‌درید ئه‌و یاریزانانه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه به‌شێوه‌ی خواستن به‌سه‌ر یانه‌كان دابه‌شبوون.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئیلموندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، ریال مه‌درید بڕیاریداوه ئه‌م یاریزانانه بگه‌ڕێنێته‌وه كه به یانه‌كانی فرۆشتوون كه پێكهاتوون له (دیگۆ لۆرێنتی ـ مه‌له‌گه)، (خیسۆس ـ فرانكفۆرت)، (خۆرخی ئه‌لفێر ـ سپۆرتینگ خیخۆن)، (بۆرخا مایۆرال ـ ڤۆڵفسبورگ)، (رائول دی تۆماس ـ ڤه‌له‌د وه‌لید)، (ماركۆس لۆرێنتی ـ دیپۆرتیڤۆ ئالڤێس).
فیفا تانه‌ی یانه‌كانی ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی ڕه‌ت كرده‌وه و له دوو مێركاتۆ سڕ كران، جیا له‌وه‌ش یانه‌ی شاهانه به بڕی 360 هه‌زار فرانكی سویسرا و ئاتڵێتیكۆش به بڕی 900 هه‌زار فرانك سزا دران، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و دوویانه‌یه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ یاریزانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ واژۆ كردووه.
.jpg)