ئه‌نچیلۆتی بڕیارێك به‌سه‌ر یاریزانه‌كان ده‌سه‌پێنێت
كارلۆ ئه‌نچیلۆتی، راهێنه‌ری ئیتاڵی و یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی، رێگری له یاریزانه‌كانی ده‌كات یاریییه ڤیدیۆییه‌كان و پله‌یسته‌یشن به‌كاربێنن.
ئانچێلۆتی له لێدوانێكی بۆ میدیاكان به‌ر له یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر شالكێ ده‌ڵێت، یه‌كێك له كێشه‌كانی یاریزانانمان زۆر به كارهێنانی یارییه ڤیدیۆییه‌كانه، له‌به‌ر ئه‌وه واباشتره شه‌وه‌كانی به‌ر له یاریی له هۆتێله‌كان نه‌بن و له‌ماڵه‌وه بمێننه‌وه.
وابڕیاره، ئه‌مشه‌و له كاتژمێر 21:30 خولهك، بایرن میونشن له دووه‌م یاری خۆی له وه‌رزی نوێی بۆندزلیگا ببێته میوانی شالكێ.