رووماڵ

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە شارەکان چاودێری بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات

لۆگۆی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ
لۆگۆی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ هەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک و ئارام لە هەرێمی کوردستان دەردەبڕێ و ڕایدەگەیەنێت، بە چەند تێمێکی تایبەت لە سەرجەم شارەکان چاودێری پڕۆسەی بانگەشە دەکەن.

سەبارەت بەدەست پێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، پڕۆسەی هەڵبژاردن بنەمایەکی سەرەکی دیموکراسی و کۆمەڵگای مەدەنیەو یەکێکە لەبنەما سەرەکیەکانی مافی مرۆڤ بە تەواوی پشتیوانی هەڵبژاردنێکی ئازادو پاک و ئارام دەکەین، هیوامان وایە هێزو لایەنە بەشداربووەکانی هەڵبژاردن بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی دوور لە ناو زراندن و شکاندنی یەکتر هەڵمەتی بانگەشە بەڕێوە ببەن، هەروا بەتەواوی ڕێز لە یاساو ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن بگرن و پابەندبن و ڕێز لەبەهاو ئاکارە نیشتمانی یەکان بگرن.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕاشیگەیاندووە، وەک ئەرکێکی پیشەیی دەستەکە لە پێناو هەڵبژاردنێکی شەفاف و دوور لە کێشە و پیشاندانی وێنەیەکی جوانی دیموکراسی بە جیهان، بە چەند تێمێکی تایبەتەوە لەسەرجەم شارەکان چاودێری پڕۆسەی بانگەشە دەکەن.