سەرۆك بارزانی و باڵیۆزی فەرەنسا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان تاوتوێ کرد
چوارشەممە 25ـی ئەیلوولی 2024، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە پاتریك دورێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق كرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا کە یان بریم، كونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێریش ئامادەی بوو؛ بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسی و گۆڕانكارییەكان لە ئاستی عێراق و ناوچەكە و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ ئاڵوگۆڕ كرا.
بارەگای بارزانی ئەوەی خستووەتە ڕوو، هەردووڵلا بایەخی ئەو كۆڕبەندە ئابوورییەیان دا كە لەبارەی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەرێمی و كوردستان و فەرەنسا لە پاریس بەسترا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە.
بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ئۆكتۆبەری داهاتوو، تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوو.