رووماڵ

پارتی بە فەرمی بانگەشەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەست پێ کرد

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، ئاهەنگی "لیستی 190ـی پارتی" لە هەولێر بەڕێوە دەچێت
بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، ئاهەنگی "لیستی 190ـی پارتی" لە هەولێر بەڕێوە دەچێت

پارتی بە دروشمی "ئارامی، ئاوەدانی، پێکەوەیی و خۆڕاگریی" بانگەشەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەست پێ کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 25-09-2024، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، جێگرانی سەرۆک و سەدان ئەندام و لایەنگری پارتی؛ ئاهەنگی "لیستی 190ـی پارتی" لە شاری هەولێر دەستی پێ کرد.

لەم ئاهەنگەدا، پارتی دیموکراتی کوردستان بە شێوەیەکی فەرمی کاندیدانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەناسێنێت و دروشمەکەی "ئارامی، ئاوەدانی، پێکەوەیی و خۆڕاگریی"ـە. 

هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ڕۆژی 20-10-2024، بە سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوە دەچێت.

بە بڕیاری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە ئەمڕۆ چوارشەممە، 25-09-2024، بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ کردووە و تاوەکوو 15-10-2024 بەردەوام دەبێت.

پارتی دیموکراتی کوردستان، بەدیهێنەر و سەرمەشقی دیموکراسییەت و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە لە هەرێمی کوردستان، لە 1992ـەوە پارتی بەشداری لە 12 هەڵبژاردنی گشتیی کردووە، لە سەرجەم هەڵبژاردنەکانیش، حزبی ژمارە یەکی هەرێمی کوردستان و عێراق بووە.

 

پارتی و پێگەی لە هەڵبژاردنەکاندا:

خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان:

وادە: 19/05/1992

دەنگدەر: 1,112,000 کەس

پارتی: 443,879 دەنگ

ڕێژە: 40%

خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستان:

وادە: 30/01/2005

دەنگدەر: 2,290,736 کەس

پارتی بە لیستی هاوبەش بەشدار بوو

خولی یەكەمی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی کوردستان:

وادە: 30/01/2005

دەنگدەر: 2,290,736 کەس

پارتی: 741,879 دەنگ

ڕێژە: 32%

خولی یەكەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق:

وادە: 30/01/2005

دەنگدەر: 2,290,736 کەس

پارتی بە لیستی هاوبەش بەشداربوو

خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان:

وادە: 25/07/2009

دەنگدەر: 2,518,773 کەس

پارتی بە لیستی هاوبەش بەشداربوو

خولی دووەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق:

وادە: 07/03/2010

دەنگدەر: 2,590,274  کەس

پارتی: 670,965 دەنگ

ڕێژە: 26%

خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان:

وادە: 21/09/2013

دەنگدەر: 2,803,283 کەس

پارتی: 743,984 دەنگ

ڕێژە: 27%

خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق:

وادە:  30/04/2014

دەنگدەر: 2,717,082 کەس

پارتی: 753,014 دەنگ

ڕێژە: 28%

خولی دووەمی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی کوردستان:

وادە: 30/04/2014

دەنگدەر: 2,717,082 کەس

پارتی: 816,654 دەنگ

ڕێژە: 30%

خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق:

وادە: 12/05/2018

دەنگدەر: 3,758,896 کەس

پارتی: 724,727 دەنگ

ڕێژە: 19%

خولی پێنجەمی پەرلەمانی كورستان:

وادە: 30/09/2018

دەنگدەر: 3,085,461 کەس

پارتی: 688,070 دەنگ

ڕێژە: 22%

خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق:

وادە: 10/10/2021

دەنگدەر: 3,486,787 کەس

پارتی: 579,243 دەنگ

ڕێژە: 17%