رووماڵ

مەروان محەممەد: لە یەکەم ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردندا چه‌ند پێشێلكارییه‌ك تۆمار كراون

مەروان محەممەد، به‌رپرسی لقی هه‌ولێری كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق
مەروان محەممەد، به‌رپرسی لقی هه‌ولێری كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق

K24 – هەولێر:

به‌رپرسی لقی هه‌ولێری كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ڕایدەگەیەنێت، چا‌ودێریی پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەن و یەکەم ڕۆژی بانگەشەش به‌ هێمنی به‌ڕێوه‌ چوو.

مەروان محەممەد، به‌رپرسی لقی هه‌ولێری كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، لەمیانەی بەشداریی لە ژووری هەواڵی کوردستان24ـدا، گوتی: ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن بوو، بانگەشەیەکی باش و هێمنانە بەڕێوە چوو، بەڵام چەند پێشێلکارییەک تۆمار کراون.

به‌رپرسی لقی هه‌ولێری كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئاماژەی بەوە دا، له‌ ڕێگه‌ی لێژنه‌ی تایبه‌تەوە چا‌ودێریی پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەن.

چوارشەممە 25ـی ئەیلوولی 2025، نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لە یەکەم ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردندا، هەشت سکاڵا لەسەر بانگەشەی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کراون.

بڕیارە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، بە سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوە بچێت.

بە گوێرەی تۆماری بایۆمەتریی دەنگدان، کۆی گشتیی ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم هەڵبژاردنە، دوو ملیۆن و 899 هەزار و 878 دەنگدەرە، کە دوو ملیۆن و 683 و 618ـیان دەنگدەری گشتین و 215 هەزار و 960ـیشیان دەنگدەری تایبەتن.