كەمپی لیبەرتی موجاھیدینی خەڵقی ئێران لەعێراق داخرا

سەرجەم ئەندامانی موجاھیدنی خەڵق لەعێراق گواسترانەوە

K24 - ھەولێر

سەرجەم ئەندام  و لایەنگرانی رێكخراوی موجاھیدینی خەلقی ئێران لە عێراق دەركران و دەرگای كەمپی لیبەرتیش داخرا.

رێكخراوی موجاھیدنی خەلقی ئێران رایانگەیاندووە كە 280 ئەندام و لایەنگریان لە كەمپی لیبەرتی عێراق مابوون، بە فرۆكەیەك لەو وڵاتە دەركراون و ئێستا دەرگای ئەو كەمپە داخراوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاش ئەو ھەواڵەی پشتراست كردوەتەوە و رایگەیاندووە كە كۆمیسیاریای باڵای پەنابەرانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بە دوو فرۆكە ئەو ئەندامانەی موجاھیدنی خەلقیان بۆ ئەڵبانیا گواستۆتەوە.

رێكخراوی موجاھیدنی خەلق ماوەی سی ساڵ بوو لە كەمپی لیبەرتی عێراق جێگیركرابوون، ئێرانیش بەردەوام داوای رادەستكردنەوە یان دەركردنیانی لەحكومەتی عێراق دەكرد.