سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕەوشی تەندروستی "کاکەمین نەجاڕ" دەپرسێت

K24 – هەولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە لە ڕەوشی تەندروستی کاکەمین نەجاڕی پرسی و هیوای تەندروستیەکی باش و زوو چاکبوونەوەی بۆ خواست.
پێنجشەممە 26ـی ئەیلوولی 2024 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نەخۆشخانە سەردانی تێکۆشەر "کاکەمین نەجاڕ"ـی کرد.
پاشان سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە لە ڕەوشی تەندروستی "کاکەمین نەجاڕ"ـی پرسی و هیوای تەندروستیەکی باش و زوو چاکبوونەوە و ساغ و سەلامەتی بۆ خواست.