كارەكانی به‌نكی ناوه‌ندی عێراق جۆرێكی دیكە لە تیرۆر
K24 - ھەولێر
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دراوی یه‌ده‌گ كراوی بانكی ناوەندی عێراق زۆر كه‌مبوەته‌وه و دۆخی ئابووریش له لیواری داڕماندایه، ھەروەھا پڕۆسه‌ی فرۆشتنی ملیاره‌ها دۆلار له رێگه‌ی بانكی ناوەندی عێراق له چوارچێوه‌ی زیادكردنه ئاشكراكاندا ده‌رگایه‌كی گه‌وره‌ی بۆ گه‌نده‌ڵی كردوەتەوە، بەجۆرێك دۆلار له‌و به‌نكه بۆته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ به هه‌ده‌ردانی سیاسه‌تی دارایی عێراق و ھەروەھا كه‌موكوڕی زۆریش لە سیستمی داراییدا ھەیە.