پاش كه‌مێكی دیكه دێربییه ئاگرینه‌كه ده‌ست پێده‌كات
مۆرینهۆ و گواردیۆلا شه‌ڕی سه‌پاندنی هێزیان ده‌كه‌ن
بوونی خۆزێ مۆرینۆی پورتوگالی و پیپ گواردیۆلای ئیسپانیا دێربی ئه‌مجاره‌ی مانچێسته‌ری گه‌رمتر كرد، رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی خوزێ و پێپ، دووباره شه‌ڕكردن له‌سه‌ر بردنه‌وه، و ده‌ستبه‌رداگرتنی نازناوه‌كان.
یه‌كه‌م رووبهرووبهونهوهی ئه‌و دوو راهیننهره له وه‌رزی 2009 - 2010 بوو، كاتێك له یارییه‌كانی قۆناخی 32 چامپیۆنزلیگ له سانسیرۆ، هه‌ردوو یانه‌ی بارسا و ئینته‌ر رووبه‌روویی یه‌كتربوونه‌وه و یارییه‌كه‌ش به‌بی گۆڵ كۆتایی هات، له یاریی گه‌رانه‌وه بارسا به دوو گۆڵی بێوه‌لام له كامپ نوو وه‌ڵامی ئینته‌ری دایه‌وه و گواردیۆلا مۆرنیۆی بیده‌نگ كرد.
هه‌ر له هه‌مان ساڵ له قۆناخی پیشكۆتایی جاریكی دیكه گواردیۆلا و مۆرینۆ به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌وه، له سانیرۆ ئنیته‌ر به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا و له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ش، به گۆڵی بێ‌وڵام ئینته‌ر هێزی خۆی به سه‌ركردایه‌تی مۆرینهۆ به‌سه‌ر پێپ دا سه‌پاند، به‌مه‌ش مۆرینۆ له‌سه‌ر حیسابی گواردیۆلا گه‌یشته یاری كۆتایی و جامی چامپیۆنز لیگیشی به‌رز كرده‌وه.
ڕكابه‌رییه‌كان به ته‌واوی ته‌شه‌نه‌ی كرد كاتێك خۆزێ هاته ریال مه‌درید، لالیگا بووه مه‌یدانی ململانێ، له یه‌كه‌م یاریی ئه‌و خوله‌دا، گواردیۆلا به سه‌ربازه‌كانی بلاوگرانا، به 5 گۆڵی بێ‌وڵام له مۆرینهۆیان برده‌وه،
به‌ڵام ساڵی2011 ساڵه خۆشه‌كه بۆ مۆرینهۆ ده‌ستی پێكرد، كاتێك ریال به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له بارسای برده‌وه و نازناوی جامی شای ئیسپانیان بهرزكرده و راهێنه‌ره پورتوگالیه‌كه، تۆڵه‌ی خۆی كرده،
هه‌ر ئه‌مساڵه له چامپیۆنزلیگ، گواردیۆلا دیسان به 2 گۆڵ له مۆرینهۆی برده‌وه.
ئه‌گه‌رچی گواردیۆلا سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌رامبه‌ر مۆرینۆ زیاتره له16 رووبه‌رووبوونه‌وه، 7 جار سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر مۆرینهۆ به‌ده‌ستهیناوه و3 جار دۆراوه 6 جار یه‌كسانبوون بۆته ناونیشانی یارییه‌كه‌یان، به‌ڵام هه‌میشه یارییه‌كان و رووبه‌رووبوونه‌وه‌كانی ئه‌و دوو پیاوه، به چاوی یاریی كۆتایی و سه‌پاندی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر یه‌كتر هه‌ژماركراوه.
مۆرینۆ به22 نازناو له‌گه‌ڵ یانه جیاوازه‌كان ركابه‌ری گواردیۆلا ده‌كات كه خاوه‌نی21 نازناوه، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانانه‌ی سه‌رپه‌رشتی كردووه.