ئه‌مریكا و روسیا له‌سه‌ر قه‌یرانی سوریا رێككه‌وتن
له كۆتایی رۆژی دووشه‌ممه ئاگربه‌سته‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر
ویلایه‌ته یه‌كگرتووكانی ئه‌مریكا و روسیا له‌سه‌ر ئاگربه‌ست له سوریا ریككه‌وتن كه له ئیواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه له ته‌واوی سوریا جێبه‌جێ ده‌كرێت. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆیی و پێكه‌وه به ئامانجكردنی گرووپه ئیسلامییه‌كانی توندره‌و رێككه‌وتن.
"ئه‌مرۆ سێرگی لاڤرۆڤ و من به نوێنه‌رانی سه‌رۆكه‌كانمان و وڵاته‌كانمان داوا له ته‌واوی لایه‌نه‌كانی سوریا ده‌كه‌ین یارمه‌تی پلانی ئه‌مریكا و روسیا بده‌ن بۆ به‌په‌له كۆتاییهێنان به‌و شه‌ڕه كاره‌ساتباره، به رێگه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی"، ئه‌وه قسه‌ی جۆن كێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایه كه پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هاوتا روسییه‌كه‌ی له كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌شی رۆژنامه‌وانی رێككه‌وتنی نێوان واشنتۆن و مۆسكۆ سه‌باره‌ت به روسیا رایگه‌یاند.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند سه‌رباری به‌رده‌وامبوونی بێ متمانه‌یی، كارمان له‌سه‌ر پێنج به‌ڵگه‌نامه كرد بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی شكستخوارده‌ی مانگی شوباتی رابردوو و هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی له‌نێوان ئه‌مریكا و روسیا دژی گروپه چه‌كداره‌كان له سوریا.
به‌بێ ئه‌وی كه به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئاشكرا بكات، لاڤرۆڤ گوتی له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و شتانه ریككه‌وتوون كه پێویستن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی، كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژه دوا كه‌وتووه.