داعش جه‌ڵد له 14 سه‌رتاش ده‌دات
سه‌رپێچی رێنماییه‌كانی داعشیان كردووه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای موسڵ به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه" چه‌كدارانی داعش"جه‌ڵد"یان له "14" سه‌رتاشی پارێزگای موسڵداوه، به بیانووی ئه‌وه‌ی رێنماییه‌كانی ئه‌و گروپه‌یان پێشێلكردووه له كاتی سه‌ر چاككردندا.
ئه‌و سه‌رتاشانه پێشتر له ناوچه جیاجیاكانی موسڵ ده‌ستگیر كرابوون و هه‌ر یه‌ك له‌و سه‌رتاشانه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه له نزیك گروپی رۆشنبیری موسڵ"20" جه‌ڵدیان لێدراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ئه‌و سه‌رتاشانه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون و هۆكاری ده‌ستگیركردن و جه‌ڵد لێدانهكهشیان بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه سه‌رپێچییان له ژماره‌یه‌ك رێنمایی داعشدا كردووه كه بۆ چۆنیه‌تی سه‌رتاشین ده‌ریانكردووه و سه‌ره‌ڕای ده‌ستگیركردن و جه‌ڵد لێدانیشیان، هه‌ر یه‌كه‌یان ماوه‌ی مانگێك له كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه رایگه‌یاندووه" داعش هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كردووه كه جارێكی دیكه سه‌رپێچی بكه‌ن له كاره‌كانیاندا،ئه‌وا رێوشوێن و بڕیاری توندتریان به سه‌ردا ده‌سه‌پێنن.
له كاتی داگیركردنی ناوچه‌كانی موسڵه‌وه تا ئێستا داعش چه‌ند رێنماییه‌كی بۆ سه‌رتاشه‌كان ده‌ركردووه كه پێوه‌ی پابه‌ندبن، به تایبه‌ت سه‌رچاككردن به شێوازی رۆژئاوایی و بیانی له‌و رێنماییانه‌دا هاتووه و یاساغی كردووه.