ئەمەریکا: ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی سنووردار لەنێو خاکی لوبناندا دەکات

هێرشی زەمینی سووپای ئیسرائیل بۆ چوونە نێو خاکی لوبنان زۆر نزیک بووەتەوە و فڕۆکە جەنگییەکان بەسەر ئاسمانی باشووری لوبناندا دەسووڕێنەوە، ئەمەریکاش ڕایدەگەیەنێت: ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی سنووردار لەنێو خاکی لوبناندا دەکات، ئەوەش ئاماژەیەکی ڕوونە لەوەی هێرشەکە زۆر نزیک بووەتەوە.
سوپای ئیسرائیل بە لە دەستپێکی هێرشی زەمینی بۆ سەر خاکی لوبنان، داوا لە دانیشتووانی باشووری لوبنان دەکات ناوچەکانیان چۆڵ بکەن، هەر بەهۆی ئەو هەڕەشانەی سووپای ئیسرائیل،سوپای لوبنان لەچەند ناوچەیەکی باشوور کشایەوە.
میدیای ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، تا ئێستا سووپای ئیسرائیل نەچووەتە نێو خاکی لوبنان، لە بەرامبەردا ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی سنووردار لەنێو خاکی لوبناندا دەکات.
لەگەڵ دەنگۆی نزیکبوونەوەی ئەو هێرشە زەمینیەی سووپای ئیسرائیل بۆسەر خاکی لوبنان، ئیسرائیل دوو شارۆچکەی باشووری ئەو وڵاتە بۆردوومان دەکات، هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بەسەر ئاسمانی باشووری لوبناندا دەسووڕێنەوە.
وەزیری دەرەوەی عێراقیش هۆشداریی لە لێکەوتەکانی جەنگ لە ناوچەکەدا دەدات و دەڵێت: پێویستە عێراق لە جەنگی ناوچەکە بەدوور بێت.