یه‌په‌گه هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر گوندی بانه‌شكه‌فت
K24 – هه‌ولێر
هێزێكی گه‌وره‌ی یه‌په‌گه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2016-09-10 به 26 ئۆتۆمبێڵی سه‌ربازی و نزیكه‌ی 400 چه‌كدار كه ژماره‌یه‌كی زۆریان عه‌ره‌ب بوون هه‌ڵیكوتایه سه‌ر گوندی بانه‌شكه‌فت كه دانیشتوانی له هۆزی خێره‌كانن و ده‌ستیان به گرتنی گه‌نجانی گونده‌كه كرد بۆ بردنیان بۆ سه‌ربازی زۆره‌ملێ.
له ئه‌نجامدا شه‌ڕو پێكدادان له‌نیوان دانیشتوانی گوند و یه‌په‌گه روویدا، كه سێ كه‌س به ناوه‌كانی "ئه‌حمه‌د سلێمان خه‌نجه‌ر" و "عومران یوسف محه‌مه‌د" و "جه‌واد حه‌سه‌ن ئیسماعیل" ده‌ستگیر كران. هه‌روه‌ها سێ كه‌سی تر به ناوه‌كانی "حه‌سه‌ن ره‌مه‌زان شاهین" و حه‌سه‌ن عه‌بدوڵقادر حه‌سه‌ن" و یوسف نه‌زیر حه‌سه‌ن" بریندار بوون.
پاشان دانیشتوانی گونده‌كه، هێزه‌كه‌یان ده‌ركرد، كه تا ئیستا گونده‌كه ئابڵۆقه دراوه، هه‌روه‌ها هێزێكی ئاسایشیش به‌ره‌و گوندی گره‌سور چووه كه نزیكه له گوندی بانه‌شكه‌فت.