خامه‌نه‌یی چۆنییه‌تی پاسكیل سواری ژنان دیاری ده‌كات
پێویسته دوور بێت له چاوی پیاوان
K24 – هه‌ولێر
عه‌لی خامه‌نه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌باره‌ت به پاسكیلی سواری ژنان ده‌ڵێت ته‌نیا له‌و شوێنانه رێگه پێدراوه كه "نامهحهرم" تێیدا نه‌بێت.
خامه‌نه‌یی له وڵاهمی پرسیارێك ده‌رباره‌ی پاسیكل سواری ژنان له پارك، شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كانی دیكه له به‌رچاوی پیاوان رایگه‌یاند پاسكیل سواری ژنان له شوێنه گشتییه‌كان له به‌رچاوی كه‌سانی نامه‌حره‌م (پیاوان) ده‌بێته هۆی راكێشانی سه‌رنجی ئه‌وان و هاندانیان، كه پێی وایه به لارێ‌دا بردنی كۆمه‌ڵگه‌یه و به‌پێچه‌وانه‌ی داوێن پاكی ژنان وه‌سفی ده‌كات.
رێبه‌ری ئێران ته‌نیا له كاتێكدا رێگه به ژنان ده‌دات پاسكیل سواری بكه‌ن، كه دوور بێت له چاوی پیاوان.
لێدوانی خامه‌نه‌یی سه‌باره‌ت به پاسكیل سواری ژنان پاش ئه‌وه‌ی هات كه به‌رپرسێكی ئیرانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌توایه‌ك به‌ناوی خامه‌نه‌یی بڵاو كردبووه‌وه كه گوایه رێگه به پاسكیل سواری ژنان له شوێنه گشتییه‌كانی داوه.
ماوه‌یه‌كه له ئێران، رۆژانی سێشه‌ممه كه‌مپینی "رۆژێك به‌بێ ئۆتۆمبێڵ" به‌ڕێوه ده‌چێت.
رۆژی 2 ئابی رابردوو، چالاكوانانی ژن له شاری مه‌ریوان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به پاسكیل سواری و به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی "به‌ڵێ بۆ مافی ژنان بۆ پاسیكل سواری" به‌شداری كه‌مپینه‌كه ببوون .