ترامپ ههڕهشه له ئێران دهكات
"رێگە نادهم كەس گاڵتە بە ھێزە ئەمریكییەكان بكات"
K24 - ههولێر:
دۆناڵد ترامپ كاندیدی كۆمارییەكانی ئەمریكا بۆ پۆستی سەرۆكایەتی دەڵێت: "ھەموو ئەو بەلەمە سەربازییانەی ئێران دەكەمە ئامانج كە لە كەشتییەكانی وڵاتەکەمان نزیك دەبنەوە".
دۆناڵد ترامپ لە گردبوونەوەیەك لە ویلایەتی فلۆریدا، رایگەیاند، ئەگەر ببێتە سەرۆكی ئەمریكا ئەو بەلەمە سەربازییانەی ئێران دەكاتە ئامانج كە لە كەنداو و گەرووی ھورمز، لە كەشتییە فڕۆكە ھەڵگرەكانی ئەمریكا نزیك دەبنەوە.
ترامپ گوتیشی: " بەرامبەر ئێران و جموجۆڵەكانی زۆر لە باراك ئۆباما جیاواز دەبێت و رێگە نادات كەس گاڵتە بە ھێزە ئەمریكییەكان بكات".