تورکیا هاووڵاتییانی لە لوبنان ڕزگار دەکات

بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایدەگەیەنێت: وەزارەتی بەرگریی و سوپای تورکیا، تەواوی ئامادەکارییەکانیان بۆ ڕزگارکردنی هاووڵاتییانی تورکیا و بیانی لە لوبنان تەواوکردووە.
پێنجشەممە 3ـی تشرینی یەکەمی 2024، زەکی ئاکتورک، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند: وەزارەتی بەرگریی و سوپای تورکیا، تەواوی ئامادەکارییەکانییان بۆ ڕزگارکردنی هاووڵاتییانی تورکیا و بیانی لە لوبنان تەواوکردووە، باسی لەوەشکردڕاشیەگەیاند: هەر کاتێک دەست بە گواستنەوەی خەڵک کرا، رایدەگەیەنن.
لێدوانەکانی ئاکتورک دوای ئەوە دێت، پێشتر وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا داوای لە هاووڵاتییان کردبوو زۆر پێویست نەبێت گەشت بۆ لوبنان نەکەن.
17ـی ئەیلوولی 2024، له چهند ناوچهیەکی لوبنان، ئامێرە بێتەلەکانی پەیجەری ئەندامانی حزبوڵڵای ئەو وڵاتە لەیەک کاتتدا و بەیەکەوە تەقینەوە و بههۆیهوه دەیان ئەندامی ئەو حزبە بریندار بوون، جگە لە نۆ کوژراویش، لەگەڵ ڕووداوی تەقینەوەکان نهخۆشخانهكانی ئهو وڵاته داوای فریاگوزاری خێرا و بهپهلەیان کرد.
تەقینەوەی ئەو ئامێرە بێتەلانەی جۆری پەیجەر بەدەستی ئەندامانی حزبوڵڵا، سەرەتای دروستبوونی گەرژیی و ئاڵۆزییەکی نوێی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵلا بوو، کە بۆ رۆژەی دواتر جارێکی دیکە ئامێرەکانی بێتەلی دەستی ئەندامانی ئەو حزبە تەقینەوە و چەندانی دیکەی کوشت و بریندار کرد.
هاوکات 28-09-2024، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی حەسەن نەسروڵلا، ئەمینداریی گشتیی حزبوڵلای لوبنانی و چەندین فەرماندەی باڵای سەربازیی ئەو حزبەی لە هێرشە ئاسمانییەکانی هەیینیدا، بۆ سەر باشووری بەیرووت، ڕاگەیاند.