ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو له به‌غدا ته‌قییه‌وه
K24 - به‌غدا:
كه‌مێك به‌ر له ئێستا، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو، له گه‌ڕه‌كی ساڵحییه‌ی به‌غدا ته‌قییه‌وه.
هه‌رچه‌نده به هۆی ته‌قینه‌وه‌كه كوژراو و بریندار هه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا له‌لایه‌ن ده‌زگا فه‌رمییه‌كانه‌وه ئاماری قوربانییان رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
ئێستاش هێزه ئه‌منییه‌كان و تیمه‌كانی فریاگوزاری و ئامبولانس, گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن.