فیدرالییه‌ت له عێراق شكستیهێناوه
ساشا تۆپریچ:
K24 - هه‌ولێر:
دكتۆر ساشا تۆپریچ، نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ، له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان 24 رایگه‌یاند، پێویسته گه‌لی كورد ده‌ست له مافه‌كانی خۆی هه‌ڵنه‌گرێت و له كورتترین ماوه‌دا، ریفراندۆم ئه‌نجامبدات و بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات.
ساشا تۆپریچ، له باره‌ی كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، گوتی: "پێمباشه ئه‌مساڵ، یاخود له دوو مانگی داهاتوودا ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، به‌و ریفراندۆمه پێویسته گه‌لی كورد، نیشانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بدات كه خوازیاری ئازادییه.
ساشا راشیگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی كورد له سه‌ر رێگه‌یه‌كی راستن و دیپلۆماسین و گوتی: "دڵخۆشم كه هه‌رێمی كوردستان و توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی باشییان هه‌یه، ئه‌وه‌ش شتێكی باش ده‌بێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "فیدرالی شكستیهێناوه و پێویسته كورد به كه‌متر له كۆنفیدرالی رازی نه‌بێت".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا، له‌باره‌ی شكتسهێنانی فیدرالی و هاوكات به‌رده‌وامبوونی پشتگیرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌و فیدرالییه‌ته گوتی: "هه‌رچه‌نده باشتره به‌رپرسێكی حكوومه‌تی وه‌ڵامی ئه‌وه بداته‌وه، به‌ڵام به‌بڕوای من ستراتیژییه‌تی ئێستای ئه‌مه‌ریكا، شه‌ڕی دژی داعشه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "من خۆم له كوردستان بوومه سه‌ردانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌م كردووه و ده‌زانم چۆن شه‌ڕ ده‌كات".