ئامادەكاری بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی جەزیرەی ھیت و رومادی دەكرێت
K24 - ھەولێر
هێزە عێراقییەکان خۆیان بۆ ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی جەزیرەی هیت و رومادی ئامادە دەکەن.
رافع فەهداوی، سەرۆکی ئەنجوومەنی هۆزەکانی ئەنبار رایگەیاند: "هێزەکانی حەشدی هۆزەکان، لە پاڵ هێزە عێراقییەکان، بە پاڵپشتی فڕۆکەکانی عێراق و هاوپەیمانان، خۆیان ئامادە دەکەن بۆ دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی جەزیرەی رومادی و هیت".
بەگوێرەی قسەکانی فەهداوی، ئازادکردنەوەی ئەو ناوچانە زۆر ناخایەنێت، چونکە داعش هەمیشە لە شکستدایە، ئەمە جگە لە بۆردوومانی خەستی ئاسمانی کە هۆکارێکی گرنگی سەرکەوتنەکانە.
هەرچەندە زیاتر باس لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ دەکرێت، بەڵام ژمارەیەک شارو شارۆچکەی سنووری پارێزگای ئەنباریش تاکو ئێستا لە ژێر دەستی داعشدا ماون.