لە سوریا به ده‌یان كه‌س پاش رێككه‌وتنی ئه‌مریكا و روسیا كوژراون
K24 – هه‌ولێر
پاش رێككه‌وتنی ئه‌مریكا و روسیا سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا و راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست به ده‌یان كه‌س له حه‌له‌ب و شوێنه‌كانی دیكه‌ی سوریا كوژران.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، سه‌نته‌ری میدیای حه‌له‌ب رایگه‌یاند له هێرشی رۆژی شه‌ممه 45 كه‌س كوژراون كه ته‌نیا چه‌ند كاتژمێرێك پاش رێككه‌وتنی نوێی ئه‌مریكا و روسیا سه‌باره‌ت به كۆتایهێنانی توندوتیژی له سوریا بووه.
روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند 30 كه‌س له پارێزگای حه‌له‌ب و 39 كه‌سی دیكه له پارێزگای ئیدلب به‌هۆی هێرشه هه‌واییه‌كان كوژراون.
به‌پێی رێككه‌وتنی ئه‌مریكا و روسیا، بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه به رۆژئاوابوون، ئاگربه‌ست له سوریا جێبه‌جێ بكرێت كه هاوكاته له‌گه‌ڵ جه‌ژنی قوربان. به‌ڵام ئاگربه‌سته‌كه رێكخراوی داعش و به‌ره‌ی نوسره به‌خۆوه ناگرێت كه ده‌بنه ئامانجی هاوبه‌شی ئه‌مریكا و روسیا.
له ئاگربه‌سته‌كانی پێشوو هه‌ردوو لایه‌نی سوریا، حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن، چه‌ندینجار ئاگربه‌ستیان پێشل كرد.
حكومه‌تی سوریا ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر دوایین ئاگربه‌ست داوه كه كۆتایی به شه‌ڕ و توندوتیژییه‌كانی حه‌له‌ب دێنیت.
ئاژانسی سانا رایگه‌یاند رێككه‌وتنی ئه‌مریكا و روسیا به ئاگاداری و ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی سوریا بووه.