كۆریای باكوور گاڵته به ئیداره‌ی ئۆباما ده‌كات
سزاكانی بێ مانا و گاڵته‌ئامێزن
K24 – هه‌ولێر
كۆریای باكوور رایگه‌یاند گوشاره‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌پاندنی سزا پاش پێنجه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی گاڵته‌ئامێزه و له‌سه‌ر به‌هێزكردنی بواری ئه‌تۆمی به‌رده‌وام ده‌بین.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "لێدوانی گرووپی ئیداره‌ی ئۆباما ده‌رباره‌ی سزاكانی بێ مانا تا ئه‌مرۆ جێگه‌ی گاڵته پێكردنه".
شاندێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ په‌راوێز خستنی كۆریای باكوور رایگه‌یاند له وانه‌یه واشنتۆن سزای یه‌ك لایه‌نه به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا بسه‌پێنێت، كه دوو رۆژ پێش ئێستا پینجه‌م و گه‌وره‌ترین تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌نجامدا.