شەڕ لە نێوان پۆلیسی فیدڕالی و حەشدی شەعبی روویدا
K24 – ھەولێر
لە شاری بەغدا پێکدادانی سەربازی لە نێوان پۆلیسی فیدڕاڵی و بزوتنەوەی نوجەبا روویدا، چەند چەكدارێكی نوجەبا دەستگیركراون.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی فیدڕاڵی بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، هێزێکی بزوتنەوەی نوجەبا بەسەرۆکایەتی ئەکرەم کەعبی، کە گروپێکی حەشدی شەعبییە، هەڵییان کوتاوەتە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە بەغدا و پێکدادانی سەربازی لە نێوان هەردوولا روویداوە.
پێشتر خالێکی پشکنینی پۆلیس، ژمارەیەک چەکداری گروپەکەی دەستگیرکردووە، کە کەسێکییان رفاندبوو، گوایا سەرکردەیەکی داعشە.