بە وینه؛ به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 15 ساڵ به‌سه‌ر هێرشه‌كانی نیویۆرك
K24 - هه‌ولێر
15 ساڵ به‌سه‌ر هێرشه خوێناوییه‌كانی رێكخراوی قاعیده بۆ سه‌ر تاوه‌ره‌كانی ناوه‌ندی بازرگانی له نیویۆرك، پێنتاگۆن و پێنسیلڤانیا تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه دوو هه‌زار و 996 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و شه‌ش هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش بریندار ببوون و 10 ملیار دۆلار زیانی رووخاندنی ھەردوو تاوه‌ر و بینا هه‌بووه، كه به گشتی تێچوونی هێرشه‌كان سێ تریلیۆن دۆلار ئه‌ژمار كراوه و به گه‌وره‌ترین هێرشی خوێناوی تیرۆریستی له ناو خاكی ئه‌مریكا ئه‌ژمار كراوه.
له رۆژی 11 سێپته‌مبه‌ری 2001 رێكخراوی قاعیده چوار فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگری ئه‌مریكای رفاند كه دووانیان له كاتی جیاوازدا خۆیان كشاند به هه‌ردوو تاوه‌ری بازرگانی له نیویۆرك و پاش كاتژمێرێك و چل و دوو خولهك هه‌ردوو تاوه‌ر به‌گشتی رووخان و بیناكانی ده‌وروبه‌ریش دووچاری زیانێكی زۆر بوون. فڕۆكه‌ی سێیه‌م بینای پینتاگۆن له ئارلینگتۆن له ڤێرجینیا كرده ئامانج و هه‌ندێ زیان به به‌شی رۆژئاوای بیناكه گه‌یاند و فڕۆكه‌ی چواره‌میش كه به‌ره‌و واشنتۆنی پایته‌خت ده‌هات له شوێنێكی چوڵ له شهنكسڤیل له ویلایه‌تی پێنسیلڤانیا كه‌وته خواره‌وه، پاش ئه‌وه‌ی كه سه‌رنشینانی هه‌وڵیاندا به‌ره‌نگاری رفێنه‌ران ببنه‌وه.











































