هۆڵه‌ندا راهێنه‌ره‌كانی له عێراق ده‌هێڵێته‌وه
تا كۆتایی ساڵی 2017
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی هۆڵه‌ندا رایگه‌یاندووه ماوه‌ی مانه‌وه‌ی راهێنه‌ره سه‌ربازییه‌كانیان له عێراق تا كۆتایی ساڵی 2017 درێژ كردووه‌ته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه"مارك روته" سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی" هێزه‌كانی هۆڵه‌ندا به‌رده‌وام ده‌بن له راهێنانی ئه‌ندامانی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و هێزی پیشمه‌رگه‌ی كوردستان، و تا كۆتایی ساڵی 2017 به‌رده‌وام ده‌بن له ئه‌ركه‌كانیان.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا ئاماژه‌ی به ئه‌ركه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی كردووه له‌ناو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و رایگه‌یاند" هێزه ئاسمانییه‌كانی هۆڵه‌ندا له ناوچه‌كه‌دا ئه‌ركی گرنگیان له ئه‌ستۆدایه، له‌وانه پێدانی به‌نزین به فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، و یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی دیكه‌شیان به‌شدارن له پاراستنی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی به‌لجیكا كه به‌شدارن له بۆردوومانكردنی داعش له‌ناو هاوپه‌یمانییه‌كه‌دا.
"مارك روته" ئه‌وه‌شی گوتووه، هێزه هۆڵه‌ندییه‌كان به ئه‌رك و كارێكی گه‌وره هه‌ستاون له هه‌ڵمه‌تی هاوپه‌یماناندا دژی داعش و لایه‌نه‌كانیش به‌و رۆڵه گرنگه‌ی هۆڵه‌ندا ده‌زانن.