ئێران وه‌ڵامی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه
K24 – هه‌ولێر
وته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مریكا رایگه‌یاند هه‌ڵسوكه‌وتی ئێران له ده‌ریاكانی ئازاد له چوارچێوه‌ی یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی دایه.
مه‌سعود جه‌زایری هه‌ڵسوكه‌وتی كه‌شتییه‌كانی ئه‌مریكا له كه‌نداو به هاندان وه‌سفكرد و رایگه‌یاند هێزی ده‌ریایی ئێران بۆ پاراستنی سنووره ئاوییه‌كانی و به‌رژوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی ئێران هه‌رگیز له به‌رامبه‌ر شه‌ڕی راگه‌یاندنی دوژمنانی جیهانی و لایه‌نگرانیان ته‌سلیم نابێت.
وته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی ئیران لێدوانی به‌رپرسانی واشنتۆن سه‌باره‌ت به نزیكبوونه‌وه‌ی به‌له‌مه‌كانی سوپای پاسداران به كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند به‌له‌مه‌كانی ئیران له چوارچێوه‌ی یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌جولێن و ئه‌و ئیدعایه‌ی كه ئه‌مریكا باسی ده‌كات، نه‌ك ته‌نیا راست نییه، به‌ڵكو به‌هۆی ترسیانه له به‌هێزی سه‌ربازانی ئێرانی.
گوتیشی ناكه‌ونه ژێر كاریگه‌ری هیچ هێزێك و به‌ره‌نگاری هه‌ر جۆره پێشلكارییهك به‌رامبه‌ر سنووره‌كانی ده‌بنه‌وه، كه پێی وایه ئه‌مریكا هێشتا به چاوێكی زۆرگۆیانه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات.