ئێران: خۆشحاڵين به رێككه‌وتنى رووسيا و ئه‌مريكا
كۆمارى ئيسلامى ئێران خۆشحاڵى خۆى سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنى رووسيا و ئه‌مريكا له باره‌ى بڕيارى ئاگربه‌ستى سووريا ده‌ربڕى.
K24 – هه‌ولێر:
كۆمارى ئيسلامى ئێران خۆشحاڵى خۆى سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنى رووسيا و ئه‌مريكا له باره‌ى بڕيارى ئاگربه‌ستى سووريا ده‌ربڕى.
به گوێره‌ى رێككه‌وتنى ئاگربه‌ست له ته‌واوى ناوچه‌كانى سووريادا له‌گه‌ڵ خۆرئاوابوونى رۆژى دووشه‌ممه‌وه ده‌ستپێده‌كات و ده‌ستده‌كرێت به ناردنى كۆمه‌كى مرۆيى و به‌يه‌كيشه‌وه هێرشده‌كه‌نه سه‌ر گرووپه توندڕه‌وه ئيسلامييه‌كان.
جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق حێسن جابرى ئه‌نسارى رايگه‌ياند، تاران هه‌رجۆره بڕيارێكى ئاگربه‌ست په‌سند ده‌كات و پێى وايه هه‌ر پلانێك بۆ هێنانه‌دى ئاشتى و كۆتايهێنان به قه‌يرانى مرۆيى سووريا گرنگه.
گوتيشى: ئێران هه‌ميشه بڕواى وابووه، كه چاره‌سه‌رى سه‌ربازى كێشه‌ى سووريا به كۆتا ناهێنێت و پێويسته رێگه‌ى ئاشتيى و دانووستان بگيرێته به‌ر.