شاره‌زايان: ئاگربه‌ستى سووريا سه‌ركه‌وتنه بۆ رووسيا
هه‌ريه‌ك له رووسيا و ئه‌مريكا رێككه‌وتن له باره‌ى قه‌يرانى سوورياوه هه‌ماهه‌نگيان هه‌بێت و ئاگربه‌ست رابگه‌يه‌نن و به‌يه‌كه‌وه دژى گرووپه ئيسلامييه توندڕه‌وه‌كان بجه‌نگن.
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ريه‌ك له رووسيا و ئه‌مريكا رێككه‌وتن له باره‌ى قه‌يرانى سوورياوه هه‌ماهه‌نگيان هه‌بێت و ئاگربه‌ست رابگه‌يه‌نن و به‌يه‌كه‌وه دژى گرووپه ئيسلامييه توندڕه‌وه‌كان بجه‌نگن.
سه‌ره‌ڕاى ناكۆكى قووڵى نێوانيان ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌رفه‌تى هاوكارى له نێوان هه‌ردوولادا واڵا كردووه.
ئه‌و هاوكارى و ههماههنگييه پێشينهى نييه له نێوان رووسيا و ئه‌مريكادا.
ژماره‌يه‌ك له شاره‌زايانى كاروبارى سياسى له لێدوانياندا بۆ ئاژانسى فرانس پرێس رايانگه‌ياندووه، ئه‌و رێككه‌وتنه ئاماژه‌يه بۆ سه‌ركه‌وتنى رووسيا.
واشنتن تا شه‌وى هه‌ينى رابردوو به‌رده‌وام ره‌تيده‌كرده‌وه، مل بۆ داواكارييه‌كانى رووسيا بدات.
به‌ڵام وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا جۆن كيرى له دواى چه‌ندين كاتژمێر كۆبوونه‌وه‌ى دوور و درێژ له‌گه‌ڵ هاوتا رووسه‌كه‌ى سێرگى لاڤرۆڤ، كه له جنێڤ يه‌كديان بينى گڵۆپى سه‌وزى بۆ دامه‌زراندنى سه‌نته‌رێكى رووسى ئه‌مريكايى تايبه‌ت به هه‌ماهه‌نگى سه‌ربازى نێوانيان هه‌ڵكرد.
ڤيۆدۆر لۆكيانۆڤ، شاره‌زاى كاروبارى سياسى بۆ فرانس پرێس ئه‌وه‌ى راگه‌ياندووه، ئه‌و رازيبوونهى ئه‌مريكا به داواكارييه‌كانى رووسيا ئاماژه‌يه بۆ سه‌ركه‌وتنى رووسيا چونكه مۆسكۆ زۆر پێ‌داگر بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌مريكا رازى بكات به‌يه‌كه‌وه به‌ره‌نگارى توندڕه‌وه‌كانى سووريا ببنه‌وه.
خۆرئاوا به به‌رده‌وامى رووسياى به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرد، كه پشتيوانى له رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات.
رۆژى هه‌ينى رابردوو رووسيا سه‌ركه‌وتنێكى ديكه‌ى به‌ده‌ستهێنا چونكه ئه‌مريكاى ناچار كرد، فشار بخاته سه‌ر گرووپه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان تاوه‌كو خۆيان له گرووپه ئيسلامييه توندڕه‌وه‌كان جيابكه‌نه‌وه به تايبه‌تى له هه‌ردوو پارێزگاى حه‌له‌ب و ئيدلب.
به‌شار ئه‌سه‌د ده‌مێنێته‌وه
ئه‌گه‌ر چى رووسيا و ئه‌مريكا نه‌يارى هاوبهشيان داعشه، به‌ڵام هه‌ريه‌كه‌يان يارمه‌تى لايه‌نێكى كێشه‌كانى سووريا ده‌ده‌ن، ئه‌مريكا يارمه‌تى به‌رهه‌ڵستكاران و رووسياش يارمه‌تى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌دات.
له چه‌ندين بۆنه‌دا ئه‌مريكا داوايكردبوو، به‌شار ئه‌سه‌د واز له كورسى ده‌سه‌ڵات بهێنێت وه‌ك مه‌رجێك بۆ ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى ئاشتيى و چاره‌سه‌رى سياسى و ئه‌مريكاش له دواى 2013وه خۆى له وه‌شاندنى گورزى سه‌ربازى له دژى رژێمى سووريا به‌دوور ده‌گرێت.
هه‌رچه‌نده دانووستانه‌كانى جنێڤ به‌ڕێوه‌چوون به‌ڵام چاره‌نووسى به‌شار ئه‌سه‌ديان تێدا باس نه‌كرا.
جۆن كيرى رايگه‌ياند، داواى له لاڤرۆڤ كردووه فشار بخاته سه‌ر رژێم بۆ ئه‌وه‌ى پابه‌ندى بڕيارى ئاگر به‌ست ببێت.
لوكيانۆڤ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، له راستييدا رژێمى به‌شار ئه‌سه‌ديش به شێوه‌ى ناڕاسته‌وخۆ به‌شدارى له دانووستانه‌كانى نێوان رووسيا و ئه‌مريكا كردووه. ئه‌وه‌ش دانپێدانانى ناڕاستهوخۆيه به‌وه‌ى به‌شار له ده‌سه‌ڵات ده‌مێنێته‌وه و هيچى له به‌رامبه‌ر ناكرێت.
رووسيا ئه‌وه‌شى نه‌شاردووه‌ته‌وه، كه دڵنيا نييه له‌وه‌ى هه‌موو لايه‌نه‌كان پابه‌ندى ئاگربه‌ست ده‌بن هه‌روه‌ك ئه‌و ئاگربه‌سته‌ى له شوباتى رابردوو به سه‌رپه‌رشتى نهتهوهيهكگرتووهكالن راگه‌ياندرا و هێنده بڕى نه‌كرد و شه‌ڕ ده‌ستيپێكرده‌وه.