ته‌ندروستی هیلاری كلینتۆن تێكده‌چێت

K24 - هه‌ولێر:

ھیلاری کلینتۆن کاندیدی دیموکراتەکان دوای بەشداری لە مەراسیمی بیرەوەری 11ی سێپتێمبەر باری تەندروستی تێکدەچێت.

وتەبێژی ھیلاری کلینتۆن، نیک مێریڵ رایگەیاند ھیلاری کاتژمێر و نیوێک لە بیرەوەی 11ی سێپتێمبەر ئامادە بووە، دواتر پلەی گەرمی بەرز دەبێتە و دەگەێندرێتە ماڵی کچەکەی کە لە شوێنی مەراسیمەکەوە نزیک بووە بۆئەوەی پشوو بدات، ئێستاش باری تەندروستی زۆر باشە.

دوای بەجێھێشتنی مەراسیمەکە لە میدیاکان وەھا بڵاوکرایەوە کە ھیلاری کلینتۆن کاندیدی دیموکراتەکان باری تەندروستی باش نیيە.

ئەوەی ھەواڵەکەی زیاتر گەرم کرد, لێدوانە بەردەوامەکانی دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکانە، کە بەردەوام دەڵێ ھیلاری نەخۆشە وئەگەر دەربچێت ناتوانێ ئەرکەکانی سەرۆکی ئەمریکا راپەرێنێ.