دایكی گومانلێكراوێكی رووداوه‌كه‌ی 11ی سێپتێمبه‌ر: تا ئێستاش كوڕه‌كه‌م زیندووه
دوای تێپه‌ڕبوونی 15 ساڵ به‌سه‌ر هێرشه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
دایكی محه‌مه‌د عه‌تا، یه‌كێك له دیارترین گومانلێكراوانه‌ی، كه تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی هێرشه خۆكوژییه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ریان دراوه‌ته‌وه پاڵ، ده‌ڵێت: "تا ئێستاش كوڕه‌كه‌م زیندووه و ئه‌مه‌ریكا له گوانتامۆ بهندیكردووه".
بوسینه مسته‌فا، به رۆژنامه‌ی "ئه‌لمۆندۆ"ی ئیسپانی گوتووه: "كوڕه‌كه‌م له ژیاندا ماوه، ده‌مه‌وێ ئه‌و په‌یامه‌ی بۆ بنێرم، وابزانم ئێستا له گوانتانامۆیه، كوڕه‌كه‌م ده‌مه‌وێت به‌ر له مردن بتبینم، ئێستا من ته‌مه‌ن 74 ساڵه و هه‌ر به هیوای ئه‌وه‌م كه له ژیاندا مابیت. ده‌زانم تۆ هیچ هه‌ڵه‌یه‌كت ئه‌نجامنه‌داوه و ئه‌و تۆمه‌تانه راست نین كه ئاراسته‌ت كراون".
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایانكردووه، محه‌مه‌د عه‌تا، ئه‌و كه‌سه بووه كه ئاراسته‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جۆری بۆینگ 767ی كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكان ئایرلاینزی گۆڕیوه و خۆی به یه‌كێك له تاوه‌ره‌كانی بازرگانی جیهان له نیویۆرك كێشاوه.
له‌و هێرشانه‌دا، كه 19 خۆكوژی سه‌ر به رێكخراوی قاعیده ئه‌نجامیاندا، نزیكه‌ی 3 هه‌زار كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا، له 11ی سێپتێمبه‌ردا هێرشكرایه سه‌ر تاوه‌ره‌كانی بازرگانی له نیویۆرك و دوو باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له واشنتۆن و په‌نسلڤانیا.
محه‌مه‌د عه‌تا مه‌ولود، له‌دایكبووی ساڵی 1968ی قاهیره‌یه و به خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندبووه و خوێندنی له زانكۆی ته‌كنیكی هامبۆرگ ته‌واو كردووه.
باوكی محه‌مه‌د، كه پارێزه‌ر بوو و له ساڵی 2008 كۆچی دواییی كردووه، به‌رده‌وام ئه‌وه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه كه كوڕه‌كه‌یان یه‌كێك بووبێت له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه.

