عێراق سێیەم ترسناکترین وڵاتی جیهانە

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی دوایین پۆلێنبەندی پێوەری ئاشتی جیهانی، دوای سووریا و سودانی باشوور، عێراق ترسناکترین وڵاتی جیهانە بۆ ژیان.

شەڕی داعش و بوونی ژمارەیەکی زۆری ملیشیا چەکدارییەکان و تەقینەوەو پەلامارە تیرۆرستییەکان و رفاندن و خراپی دۆخی دارایی و ئاوارەبوونی زیاتر لە 5 ملیۆن کەس و چەندین هۆکاری دیکە وای لە عێراق کردووە، ئەم پلەیە وەربگرێت.

لەدوای پڕۆسەی ئازادی عێراق، لە ساڵی 2003، چاوەڕێ دەکرا، دۆخی وڵات بەرەو باشی بڕوات، بەڵام رۆژبە رۆژ بەرەو خراپی رۆیشت.