سه‌رۆكى فليپين جوێن به ئۆباما ده‌دات و سه‌ربازانى ئه‌مريكا ده‌رده‌كات
سه‌رۆكى فليپين رۆدريگۆ دوتيرتى، رايگه‌ياند، پێويسته هێزه تايبه‌ته‌كانى ئه‌مريكا ناوچه‌كانى باشوورى وڵاته‌كه‌ى بهجێبهێڵن، چونكه بوونه‌ته رێگر له به‌رده‌م ئۆپراسيۆنه‌كانى دژ به تيرۆر.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى فليپين رۆدريگۆ دوتيرتى، رايگه‌ياند، پێويسته هێزه تايبه‌ته‌كانى ئه‌مريكا ناوچه‌كانى باشوورى وڵاته‌كه‌ى بهجێبهێڵن، چونكه بوونه‌ته رێگر له به‌رده‌م ئۆپراسيۆنه‌كانى دژ به تيرۆر.
هێزى كۆماندۆسى ئه‌مريكا له 2002ه‌وه له دوورگه‌كانى جولو و باسيلاى باشوورى فليپين بڵاو كراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى يارمه‌تى سوپاى ئه‌و وڵاته بده‌ن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌بو سهيافى ئيسلامى كه له لايه‌ن ئه‌مريكاوه وه‌ك رێكخراوێكى تيرۆريستى ده‌ناسرێن.
ساڵى رابردوو زۆربه‌ى سه‌ربازگه‌كانى سوپاى ئه‌مريكا له‌و وڵاته داخران و ته‌نيا له دوو دوورگه‌دا هێزى تايبه‌تى ئه‌مريكا ماونه‌ته‌وه.
دوتيرتى گوتى: ئه‌و هێزانه ده‌بێت له فليپين بچنه ده‌ره‌وه، ئێمه نامانه‌وێت په‌يوه‌نديمان له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا بپچڕێت، به‌ڵام مانه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن.
گوتيشى: سه‌ربازه ئه‌مريكاييه‌كان نێچيرێكى گرانبه‌هان بۆ گرووپه چه‌كداره‌كان و ئه‌وان بايه‌خ به بڵاوكردنه‌وه‌ى بير‌ى جيهادى ناده‌ن هێنده‌ى مه‌به‌ستيانه ئه‌و سه‌ربازه بيانيانه راوبكه‌ن و دواتر له به‌رامبه‌ر بڕێكى زۆرى پاره‌دا ئازاديان بكه‌ن.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان مانێلا و واشنتن گرژى تێكه‌وت به هۆى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى فليپين جوێنى به سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما دا و به "كوڕى سۆزانى" وه‌سفيكرد.
ئه‌و جوێنه دواى ئه‌وه هات، ئۆباما له ميانى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ دوتيرتى، سه‌رنجى بۆ كوژرانى زياتر له دوو هه‌زار كه‌س له پرۆسه‌ى قه‌ڵاچۆكردنى تاواندا له فليپين راكێشابوو.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و جوێنهدا سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما رايگه‌ياندبوو، له‌و بڕوايه‌دا نييه هيچ كێشه‌يه‌كى تايبه‌تى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى فليپيندا هه‌بێت.