ئه‌ردۆغان به زازاكى و كرمانجى ده‌دوێت
سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان به 10 زمانى زيندووى جيهان په‌يامێكى پيرۆزبايى جه‌ژنى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بڵاو كرده‌وه و له ناويشياندا به هه‌ردوو زاراوه‌ى كرمانجى و زازاكى زمانى كورديى پيرۆزبايى نووسيوه.
K24 – هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ به بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه، له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر ئه‌ردۆغان په‌يامێكى بڵاوكرده‌وه.
به هه‌ردوو زاراوه‌ى زازاكى و كرمانجى سه‌رووى زمانى كورديى پهيامهكهى وه‌رگێڕاوه و بڵاويكردووه‌ته‌وه.
له په‌يامه‌كه‌دا هاتووه: جه‌ژنى قوربان له ميله‌تى ئێمه و هه‌موو جيهانى ئيسلامى پيرۆز ده‌كه‌ين. خوازيارين ئه‌م جه‌ژنه ببێته هۆكارى خێر و ئارامى و ئاشتيى.
جێى سه‌رنجه له‌و كورته پهيامهدا ناوى گه‌لى توركى نه‌هێناوه و ته‌نيا ده‌سته‌واژه‌ى (ميله‌تى ئێمه‌ى) به‌كارهێناوه، به‌ڵام له زمانه‌كانى ديكه‌دا ئاماژه‌ى بۆ گه‌لى تورك كردووه.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى پهيامهكهشى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر ره‌خنه له سياسه‌تى توركيا له به‌رامبه‌ر كورد گيراوه.
زۆرێك له‌و بهكارهێنهرانهى كۆمێنتيان نووسيوه باسيان له‌وه كردووه، كه ئه‌مڕۆ به‌رپرسانى حكومى له شارۆچكه‌ى گيادينى سه‌ر به ئاگرى لۆگۆى ناوى شاره‌كه‌يان هێناوه‌ته خواره‌وه ته‌نيا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به زمانى كورديى له‌سه‌رى نووسراوه.