يه‌په‌گه پابه‌ندبوونى به رێككه‌وتنى ئاگربه‌سته‌وه راگه‌ياند
يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له رۆژئاواى كوردستان رايگه‌ياند، هاوڕێك له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنى ئاگربه‌ستى رووسيا و ئه‌مريكا هه‌موو جووڵه‌يه‌كى سه‌ربازييان راده‌گرن.
K24 – هه‌ولێر:
يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له رۆژئاواى كوردستان رايگه‌ياند، هاوڕێك له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنى ئاگربه‌ستى رووسيا و ئه‌مريكا هه‌موو جووڵه‌يه‌كى سه‌ربازييان راده‌گرن.
ئه‌م ئێواره‌يه له‌گه‌ڵ ئاوابوونى خۆردا رێككه‌وتنى ئاگربه‌ستى رووسيا و ئه‌مريكا كه بڕياره هه‌موو سووريا بگرێته‌وه خرايه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل ناسراو به يه‌په‌گه رايگه‌ياند، هيواداره رێككه‌وتنه‌كه ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رنجى زياتر له‌سه‌ر شه‌ڕى دژ به داعش چڕ بكرێته‌وه و زه‌مينه سازى بۆ گه‌يشتن به رێككه‌وتنى سياسى بڕه‌خسێنێت.
هه‌ر چه‌و چوارچێوه‌يه‌دا هاوپه‌يمانێتى سوورياى ديموكراتى كه يه‌په‌گه كۆڵه‌گه‌ى سهرهكييهتى پابه‌ندبوونى خۆى به بڕيارى ئاگربه‌سته‌وه راگه‌ياند.
كه‌ناڵى سكاى نيوزى ئه‌مريكايى له باره‌ى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌له‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و يهكينانه رۆڵى سه‌ركردايه‌تى له‌و ئۆپراسيۆنه‌دا ده‌گێڕن كه ئه‌مريكا دژى داعش له سووريا به‌ڕێوه‌ى ده‌بات.