كوردستان 24 گرنگترين به‌نده‌كانى رێككه‌وتنى ئاگربه‌ستى سووريا بڵاوده‌كاته‌وه
ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له نێوان رووسيا و ئه‌مريكا واژوو كراوه تايبه‌ته به ئاگربه‌ستى نێوان هێزه حكومييه‌كانى سووريا و به‌رهه‌ڵستكاره چه‌كداره‌كانى ئه‌و وڵاته و ئه‌مڕۆ خرايه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له نێوان رووسيا و ئه‌مريكا واژوو كراوه تايبه‌ته به ئاگربه‌ستى نێوان هێزه حكومييه‌كانى سووريا و به‌رهه‌ڵستكاره چه‌كداره‌كانى ئه‌و وڵاته و ئه‌مڕۆ خرايه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
رێككه‌وتنه‌كه هه‌ينى رابردوو له نێوان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا سێرگى لاڤرۆڤ و هاوشانه ئه‌مريكاييه‌كه‌ى جۆن كيرى واژووى له‌سه‌ر كرا.
رێككه‌وتنه‌كه ده‌سته‌به‌رى هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى سه‌ربازى نێوان رووسيا و ئه‌مريكا ده‌كات له باره‌ى ره‌وشى سياسى و ئه‌منيى و سه‌ربازى سوورياوه.
به گوێره‌ى زانيارى ئاژانسى فرانس پرێس رێككه‌وتنه‌كه له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك كراوه، له‌وانه:
-ئاگربه‌ست ماوه‌ى 48 كاتژمێره و له كاتژمێر 16:00 به كاتى گرێنج له ئێواره‌ى دووشه‌ممه 12ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌ر ده‌ستپێده‌كات و ده‌كرێت بۆ 48 كاتژمێرى ديكه درێژ بكرێته‌وه.
-وه‌ك ئه‌وه‌ى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا جۆن كيرى باسيكردووه، داوا له لايه‌نه ناكۆكه‌كان ده‌كرێت هێرشه‌كانيان بوه‌ستێنن و ته‌نانه‌ت هێرشه ئاسمانييهكانيش و هه‌وڵ نه‌ده‌ن پێشڕه‌وى بكه‌ن.
-له‌سه‌ر ديمه‌شق پێويسته هێرشى ئاسمانى نه‌كاته سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ى به‌رهه‌ڵستكاران تێياندا باڵا ده‌ستن. وه‌ك ئه‌وه‌ى جۆن كيرى باسيكردووه، به‌ڵام ناوچه‌كانى ديار نه‌كردووه. ئه‌مه له كاتێكدايه كه له زۆر ناوچه‌دا به‌رهه‌ڵستكاران وه‌ك هاوپه‌يمان له‌گه‌ڵ به‌ره‌ى فه‌تحى شام ياخود به‌ره‌ى نووسره‌ى پێشوو ناوچه‌كانيان كۆنترۆڵكردووه. ئه‌و رێكخراوه‌ش له لايه‌ن ئه‌مريكا و رووسياوه به تيرۆريست وه‌سفده‌كرێت.
-له ئه‌مڕۆوه ئاڵوگۆڕى زانيارى له نێوان مۆسكۆ و واشنتن ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه ديار بكرێن كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌ره‌ى فه‌تحى شام و گرووپه‌كانى ديكه دان.
-رێككه‌وتنه‌كه ده‌سته‌به‌رى گه‌يشتنى كۆمه‌كى مرۆيى بۆ هه‌موو ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كان ده‌كات به حهلهبيشهوه.
-به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت رێگه‌ى كاستيلۆى باكوورى حه‌له‌ب له چه‌ك دابماڵرێت و ئه‌و رێگه‌يه‌ش له ئێستادا له ژێر كۆنترۆڵى هێزه‌كانى رژێمه.
-ئه‌گه‌ر بڕيارى ئاگربه‌ست تا دوو هه‌فته به سه‌ركه‌وتووانه مايهوه ئه‌وا ئه‌مريكا و رووسيا سه‌نته‌رى هه‌ماهه‌نگى سه‌ربازى پێكده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ى به‌يه‌كه‌وه له به‌ره‌ى نووسره يا به‌ره‌ى فه‌تحى شام و داعش بده‌ن.
-ئه‌مريكا و رووسيا پێشێلكارييه‌كانى ئاگربه‌ست تۆمار ده‌كه‌ن.
رێككه‌وتنى ئاگربه‌ستى ئه‌مريكا و رووسيا به يه‌كه‌م رێككه‌وتنى له‌و جۆره‌ى نێوان ئه‌و دوو وڵاته هه‌ژمار ده‌كرێت.
ژماره‌يه‌ك له شاره‌زايانى كاروبارى سياسى له لێدوانياندا بۆ ئاژانسى فرانس پرێس رايانگه‌ياندووه، ئه‌و رێككه‌وتنه ئاماژه‌يه بۆ سه‌ركه‌وتنى رووسيا.
واشنتن تا شه‌وى هه‌ينى رابردوو به‌رده‌وام ره‌تيده‌كرده‌وه، مل بۆ داواكارييه‌كانى رووسيا بدات.
به‌ڵام وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا جۆن كيرى له دواى چه‌ندين كاتژمێر كۆبوونه‌وه‌ى دوور و درێژ له‌گه‌ڵ هاوتا رووسه‌كه‌ى سێرگى لاڤرۆڤ، كه له جنێڤ يه‌كديان بينى گڵۆپى سه‌وزى بۆ دامه‌زراندنى سه‌نته‌رێكى رووسى ئه‌مريكايى تايبه‌ت به هه‌ماهه‌نگى سه‌ربازى نێوانيان هه‌ڵكرد.
ڤيۆدۆر لۆكيانۆڤ، شاره‌زاى كاروبارى سياسى بۆ فرانس پرێس ئه‌وه‌ى راگه‌ياندووه، ئه‌و رازيبوونهى ئه‌مريكا به داواكارييه‌كانى رووسيا ئاماژه‌يه بۆ سه‌ركه‌وتنى رووسيا چونكه مۆسكۆ زۆر پێ‌داگر بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌مريكا رازى بكات به‌يه‌كه‌وه به‌ره‌نگارى توندڕه‌وه‌كانى سووريا ببنه‌وه.
خۆرئاوا به به‌رده‌وامى رووسياى به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرد، كه پشتيوانى له رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات.
رۆژى هه‌ينى رابردوو رووسيا سه‌ركه‌وتنێكى ديكه‌ى به‌ده‌ستهێنا چونكه ئه‌مريكاى ناچار كرد، فشار بخاته سه‌ر گرووپه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان تاوه‌كو خۆيان له گرووپه ئيسلامييه توندڕه‌وه‌كان جيابكه‌نه‌وه به تايبه‌تى له هه‌ردوو پارێزگاى حه‌له‌ب و ئيدلب.
ئه‌گه‌ر چى رووسيا و ئه‌مريكا نه‌يارى هاوبهشيان داعشه، به‌ڵام هه‌ريه‌كه‌يان يارمه‌تى لايه‌نێكى كێشه‌كانى سووريا ده‌ده‌ن، ئه‌مريكا يارمه‌تى به‌رهه‌ڵستكاران و رووسياش يارمه‌تى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌دات.
له چه‌ندين بۆنه‌دا ئه‌مريكا داوايكردبوو، به‌شار ئه‌سه‌د واز له كورسى ده‌سه‌ڵات بهێنێت وه‌ك مه‌رجێك بۆ ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى ئاشتيى و چاره‌سه‌رى سياسى و ئه‌مريكاش له دواى 2013وه خۆى له وه‌شاندنى گورزى سه‌ربازى له دژى رژێمى سووريا به‌دوور ده‌گرێت.
هه‌رچه‌نده دانووستانه‌كانى جنێڤ به‌ڕێوه‌چوون به‌ڵام چاره‌نووسى به‌شار ئه‌سه‌ديان تێدا باس نه‌كرا.
جۆن كيرى رايگه‌ياند، داواى له لاڤرۆڤ كردووه فشار بخاته سه‌ر رژێم بۆ ئه‌وه‌ى پابه‌ندى بڕيارى ئاگر به‌ست ببێت.
لوكيانۆڤ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، له راستييدا رژێمى به‌شار ئه‌سه‌ديش به شێوه‌ى ناڕاسته‌وخۆ به‌شدارى له دانووستانه‌كانى نێوان رووسيا و ئه‌مريكا كردووه. ئه‌وه‌ش دانپێدانانى ناڕاستهوخۆيه به‌وه‌ى به‌شار له ده‌سه‌ڵات ده‌مێنێته‌وه و هيچى له به‌رامبه‌ر ناكرێت.
رووسيا ئه‌وه‌شى نه‌شاردووه‌ته‌وه، كه دڵنيا نييه له‌وه‌ى هه‌موو لايه‌نه‌كان پابه‌ندى ئاگربه‌ست ده‌بن هه‌روه‌ك ئه‌و ئاگربه‌سته‌ى له شوباتى رابردوو به سه‌رپه‌رشتى نهتهوهيهكگرتووهكالن راگه‌ياندرا و هێنده بڕى نه‌كرد و شه‌ڕ ده‌ستيپێكرده‌وه.