كه‌ته‌لۆنييه‌كان سوورن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى سه‌ربه‌خۆيى بۆ هه‌رێمه‌كه‌يان
به سه‌دان هه‌زار له هاووڵاتيانى سه‌ربه‌خۆخوازى هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنيا له رێپێوانێكدا جه‌ختيان له‌سه‌ر داواى سه‌ربه‌خۆيى هه‌رێمه‌كه‌يان كرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
به سه‌دان هه‌زار له هاووڵاتيانى سه‌ربه‌خۆخوازى هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنيا له رێپێوانێكدا جه‌ختيان له‌سه‌ر داواى سه‌ربه‌خۆيى هه‌رێمه‌كه‌يان كرده‌وه.
رۆژى 11ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى هه‌موو ساڵێك وه‌ك رۆژى نيشتيمانى كه‌ته‌لۆنيا ناسراوه و له‌و رۆژه‌دا هاووڵاتيانى هه‌رێمه‌كه له خۆپيشاندانى به‌رفراواندا داواى سه‌ربه‌خۆيى هه‌رێمه‌كه‌يان ده‌كه‌ن.
كه‌ته‌لۆنييه‌كان له شه‌قامه‌كانى شارى به‌رشه‌لۆنه و چوار شارى ديكه خۆپيشاندانيان ئه‌نجامدا و داوايانكرد له ئيسپانيا جياببنه‌وه و سه‌ربه‌خۆيى رابگه‌يه‌نن.
ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمه‌كه كه لايه‌نگرى مانه‌وه‌ن له‌گه‌ڵ ئيسپانيا هه‌وڵه‌كانيان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان له باره‌ى پلانى سه‌ربه‌خۆييه‌وه بكه‌ن.
له خۆپيشاندانه‌كاندا 340 هه‌زار هاووڵاتى به‌شدار بوون و به بۆنه‌ى يادكردنه‌وه‌ى رۆژى نيشتيمانى هه‌رێمه‌كه رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
شا فيليپى پێنجه‌مى ئيسپانيا له 1714دا دواى 13 مانگ گه‌مارۆدانى هه‌رێمه‌كه توانى ئه‌و هه‌رێمه داگيربكات و بيخاته سه‌ر ئيسپانيا و له ئێستاشدا كه‌ته‌لۆنييه‌كان ئه‌و رۆژه به رۆژى نيشتيمانى ده‌ناسێنن و تێيدا داواى سه‌ربه‌خۆيى دووپاتده‌كه‌نه‌وه.
كارلس بويگدمۆنت سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمه‌كه له لێدوانيدا بۆ رۆژنامه‌وانان رايگه‌ياند، يادكردنه‌وه‌ى داگيركارى ئيسپانيا له ئه‌مساڵدا گرنگه چونكه پێويسته بڕيارى گرنگ له باره‌ى داهاتووى كه‌ته‌لۆنيا بدرێت.
سه‌ربه‌خۆ خوازه‌كانى كه‌ته‌لۆنيا ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان حكومه‌تى ناوه‌ندى ئيسپانيا بێننه سه‌ر ئه‌و بڕوايه‌ى رازى بێت به ئه‌نجامدانى راپرسى بۆ بڕياردان له باره‌ى چاره‌نووسى هه‌رێمه‌كه‌يان.
دواى ئه‌وه‌ى بۆ يه‌كه‌مجار له ساڵى پاردا سه‌ربه‌خۆ خوازه‌كان له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى هه‌رێمه‌كه‌يان سه‌ركه‌وتنيان به‌ده‌ستهێنا، تاكتيكى خۆيان بۆ سه‌ربه‌خۆيى گۆڕى و به‌يه‌كه‌وه له‌سه‌ر پلانێك رێككه‌وتن.
به‌ڵام پلانه‌كه‌يان له مانگى حوزه‌يرانى رابردووه‌وه په‌كى كه‌وتووه، چونكه حكومه‌تى هاوپه‌يمانى بنكه‌فراوانيان كه به سه‌رۆكايه‌تى بويگدمۆنت پێكهێنرا هه‌ڵوه‌شايه‌وه و به‌وه‌ش هيچ لايه‌نێك نه‌يتوانيوه زۆرينه‌ى په‌رله‌مانى پێكبهێنێته‌وه و كابينه‌ى نوێى حكومه‌ت دابمه‌زرێنێت.