ئه‌مریكا له ئاسمانی كۆریای باشوور نمایشێكی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌دات
ده‌رگاكانی دانوستانیش به كراوه ده‌هێڵیته‌وه
K24 – هه‌ولێر
دوو فڕۆكه‌ی بۆمبهاوێژی B-1 ئه‌مریكا له ئاسمانی كۆریای باشوور مانۆرێكی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ پیشاندانی هاوبه‌شی واشنتۆن له‌گه‌ڵ سیۆل پاش تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی كۆریای باكووور كه هه‌فته‌ی رابردوو پێنجه‌م و به‌هێزترین تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌نجامدا.
هاوكات له‌گه‌ڵ نمایشی هه‌وایی به‌سه‌ر ئاسمانی نیمچه دوورگه‌ی كۆریا له باشوور، نێردراوی ئه‌مریكا بۆ كۆریای باكوور سونگ كیم رایگه‌یاند ویلایه‌ته یه‌كگرتووكانی ئه‌مریكا ده‌رگاكانی كراوه‌ن بۆ دانوستانێكی مانادار و جێگه‌ی متمانه له‌گه‌ڵ پیۆنگ یانگ بۆ كۆتاییهێنان به چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی.
هه‌ردوو فڕۆكه‌ی ستراتیژی سۆپهرسۆنیك B-1 (خێراتر له خێرایی ده‌نگ) له دوورگه‌ی گوام جێگیر كراون كه له مانۆری سه‌ربازی ئه‌مرۆ به ئاسمانی كۆریا باشوور له لایه‌ن چه‌ندین فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌مریكا و كۆریای باشوور یاوه‌ری ده‌كران، كه به به‌رزاییه‌كی نزم به دووری 77 كیلۆمه‌تری سنووری كۆریای باكوور نمایشی سه‌ربازییان ئه‌نجامدا.
به‌رپرسانی كۆریای باكوور رایانگه‌یاند توڕه‌یی بیرورای گشتی وڵاته‌كه‌یان وه‌ك گڕكانێك ده‌ته‌قێته‌وه، به‌رامبه‌ر ناردنی بۆمبهاوێژه‌كانی واشنتۆن بۆ كۆریای باشوور.