ئه‌مریكا كوژرانی ئه‌بو محه‌مه‌د عه‌دنانی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت
پیش‌تر روسیا كوژرانی عه‌دنانی به ئه‌ستۆ گرتبوو
K24 – هه‌ولێر
وزاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا به پشڕاست كردنه‌وه‌ی كوژرانی ئه‌بو محه‌مه‌د عه‌دنانی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعش رایگه‌یاند رۆژی 30 ئاب له هێرشێكی هه‌وایی ئه‌مریكا له سوریا كوژراوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، پینتاگۆن كوژرانی ئه‌بو عه‌دنانی له هێرشێكی هه‌وایی فڕۆكه‌كانیان پشڕاست كرده‌وه.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێشتر رایگه‌یاندبوو رۆژی 30 ئاب عه‌دنانی بووه ئامانجی هێرشێكی هه‌وایی له شاری ئه‌لباب له باكووری سوریا، به‌ڵام كوشتنه‌كه‌ی پشتڕاست نه‌كردبووه‌وه.
ئه‌مجاره پێنتاگۆن، روسیای به درۆ خسته‌وه كه وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رۆژی 31 ئاب رایگه‌یاند عه‌دنانی له ئه‌نجامی هێرشێكی هه‌وایی هێزه‌كانیان كوژراوه.
ئه‌بومحه‌مه‌د عه‌دنانی وته‌بێژ و به‌رپرسی هێرشه‌كان داعش له وڵاتانی ئه‌وروپا و ده‌ره‌وه بوو.
ئه‌بو محه‌مه‌د عه‌دنانی، ناوی ته‌واوی "ته‌ها سوبحی فه‌لاح"ئه و له دایكبووی ساڵی 1977 و خه‌ڵكی ناوچه‌ی "بنش" له شاری "سه‌راقب" سه‌ر به پارێزگای ئیدلبه.
له ساڵی 2005، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له پارێزگای ئه‌نبار له عێراق ده‌ستگیركرا، كه ئه‌و كات به‌ناوی "ياسر خلف حسين نزال الراوی" خۆی ناساندبوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یانناسیوه، ئازادییانكردبوو.